بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٠٢ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-12-26       675       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٨١٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن ١١٧ هەزار و ٨١٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٨١٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٨١٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×