په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌وامی ئه‌مڕۆی خوێندنگه‌كان بڕیاری دا
  2024-02-28       157       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی خوێندنگه‌كانی سنوری په‌رورده‌كه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ده‌وامی ئه‌مڕۆی خوێندنگه‌كان.

له‌ ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند: ئاگاداری ئەو خوێندنگەیانەی سنوری پەروەردەی رۆژئاوا دەکەین، کە بەهۆی بارینی بەفر و رەوشی کەشوهەوا، ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە، لەبەر سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، پشوو رابگەیەنن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌فربارین له‌ ناو شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و له‌ به‌شێكی شه‌قامه‌كاندا ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×