دوو شه‌ممه‌, 23 ی ‌حوزه‌یران , 2025
نوێترین زانیاری له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی6ى فەرمانبەرانی ھەرێم بڵاوکرایەوە
  2024-06-23       950       

لەئێستادا لەكۆتایی مانگ نزیك دەبینەوەو دەبوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی ڕەوانەی بەغداد بكرایە، بەڵام هێشتا لیستەكە ئامادە نەكراوە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان میدیاکانی ڕاگەیاندووه، لەئەمڕۆ یەكشەممەوە وەزارەتی دارایی دەست بەئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی 6ی موچەخۆرانی هەرێم دەكات و لیستەكە چەند گۆڕانكاریەكی كەمی تێدا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا،  پێدەچێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەكە ئامادە بكرێت و دواتر ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی دەكات.

لەعێراقدا لە دوێنێ شەممەوە دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی 6ی موچەخۆران كراوەو لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×