سیروان بارزانی: مەترسییەکانی داعش بەردەوامە
  2024-08-10       266       
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخموری هێزی پێشمەرگە


سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ-مەخموری هێزی پێشمەرگە ده‌ڵێت، مەترسییەکانی داعش بەردەوامە و جموجۆڵ و ئۆپەراسیۆنیان هەیە، سەرباری ئەوەی ئایدۆلۆژیاکانی بۆ ئایندەش پڕ مەترسییە.

ئاوێنه‌: سیروان بارزانی  لەساڵیادی ئازادکردنی گوێڕ-مەخمور، رایگه‌یاند، جموجۆڵەکانی داعش بەردەوامە و مەترسیی جدییە، پێویستە شەڕی ئایدۆلۆژیا و سەربازیی داعش بکرێت چونکە ئایدۆلۆژیا توندڕەوییەکەی ماوە و مەترسییەکە بەردەوامە، ئەوان لە دەرفەت دەگەڕێن گورز لە خەڵکی سڤیل و هێزەکانی ئەمنی بدەن بەتایبەت لەو شوێنانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە.

وتیشی‌، ئازادکردنی داعشەکان لە سووریا، مەترسی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، چونکە مۆراڵ دەداتە شانە نووستووەکانیش کە دەبنە مەترسیی لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەکە.

دەشڵێت، هێزەکان ناتوانن ئەو بۆشاییە ئەمنییە کۆنتڕۆڵ بکەن کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سووپای عێراقی هەیە،  پێویستە لیوا هاوبەشەکان ئەو بۆشاییە ئەمنیە تپڕ بکەنەوە.

لەبارەی پشتیوانی هاوپەیمانانیش سیروان بارزانی وتی‌، پشتگیریی هاوپەیمانان لەبیر ناکرێت بۆ پێشمەرگە بەتایبەت لە ئازادکردنی گوێڕ و مەخموور، ئێستەش پشتیوانییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەردەوامە وەک پێدانی چەک بە پێشمەرگە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×