شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
ئەمڕۆوە کەشێکی تەواو فێنک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات
  2024-09-12       272       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە کەشێکی تەواو فێنک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئاوێنە: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسیی ڕایگه‌یاند، لەمڕۆوه ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤،‌ ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

دەشڵێت: لە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو دەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سووریا و باکووری سعوودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی.

باسی لەوەش کردووە، لەم قۆناغەدا پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای سییەکان نزم دەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەڕاست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران، لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×