قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێکدا ڕایگەیاند، ناتوانن گەرەنتی نه‌کوژرانی ڕۆژنامەنوسی دیکە لەعێراق‌و هه‌رێمی کوردستان بكه‌ن.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی مۆنۆمێنتی "پارێزه‌رانی حه‌قیقه‌ت" له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی كرده‌وه، مۆنۆمێنته‌كه تایبه‌ته به‌ناوی زیاتر له 500 ڕۆژنامه‌نوس كه له‌دوای ساڵی 2003وه لهعێراقو هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدبون.
قوباد تاڵەبانی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكهشكردو لهبهشێكیدا وتی، "ئه‌گه‌رچی به‌خه‌مێكی گه‌وره‌وه ده‌ڵێین، ناتوانین گه‌ره‌نتی نه‌كوژرانی ڕۆژنامه‌نوسان لهعێراقو هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام له‌دڵه‌وه هیوادارین هێرۆ بههادینو گوڵستان تارا ئه‌و دو كچه ڕۆنامهنوسهی پێش سێ هه‌فته لهمهوپێش له‌شارۆچكه‌ی سهیدیادق شه‌هیدكران، دوایین ناو بن كه له‌م مۆمێنتهدا تۆمارده‌كرێن."
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی "پارێزه‌رانی حه‌قیقه‌ت"دا كه‌سوكارو هاوڕێیانی هیچ یه‌كێك له‌شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م؛ كاوه گه‌رمیانی، سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان‌و ویداد حسێن ئاماده‌نه‌بون.