ئومێد خۆشناو: كەسانێكی خۆفروشی سەر بە لایەنەكی دیاری كراو، تۆمەت دروست دەكەن
  2025-06-17       682       

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە:" بەداخەوە تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بۆتەوەو بەنامەی تایبەتیش لە گروپ و نامەكانی واتسئاب بۆیەكتر دەنێرن، لەو تۆمارە دەنگیە باسی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەكرێ، پێتان ڕادەگەینین، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و بە هیچ جۆرێ وانییە".

ئاوێنە: پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند:" ئەو كارە كەسانی خۆفروشی سەر بە لایەنەكی دیاری كراو بە شێوازی ئەی ئای دروستیان كردوە و وەك ستونی پێنجەم خەریكی خیانەت كردنن وەك پیشەی هەمیشەییان، بێشك لێكۆڵینەوە لەو بابەتانە دەكرێ و بكەرانی ئەو كارە خۆفرۆشیە ڕووبەڕوی سزای توندی یاسایی دەكرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو:" هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، باروودوخەكە تا ئێستا ئاساییە و هیچ مەترسیەك لە سەر هیچ شوێنەكی كوردستان نیەو داوا لە خەڵكی خوشەویست دەكەین تەنیا پشت بە هەواڵی فەرمی و لە كەناڵە فەرمیەكان ببەستن و نە كەونە ژێر كاریگەری ئەم جورە هەواڵە بێ بنەمایانە".

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×