پەرلەمانتارێكی پارتی: شیعە لە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ کورد و سوننە پەشیمان دەبنەوە
  2024-09-16       275       

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كاتێك هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێكهێنرا، یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌، ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بو. ده‌شڵێت، شیعەكان لە رێككەوتنەكانیان لەگەڵ كوردو سوننە پەشیمان دەبنەوە.

ئاوێنە: شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی وتی، سوننه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاسای لێبووردنی گشتی له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌تایبه‌ت كه‌ نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ هه‌زار كه‌سی سوننی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ مادده‌ی چواری تیرۆر تۆمه‌تبارن.

شێروان دوبەردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێكهێنرا، یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌، ده‌ركردنی یاسای لێبووردنی گشتی بوو كه‌ سوننه‌كان پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كرد.

بەقسەی شێروان دوبەردانی، شیعه‌كان چه‌ندان جاره‌ له‌ حكوومه‌ته‌كانی دوای ساڵی 2003ـی عێراق له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ كورد و سوننه‌ په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×