دوای كوژرانی حەسەن نەسروڵا چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا
  2024-09-29       516       

شەوی ڕابردوو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی بەپەلەى لەبارەى هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەزە ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا پابەندبوونی خۆیان بە ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی باڵای ئایینی لە پێدانی یارمەتی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان دووپاتکردەوە.

ئاوێنه‌: بەشی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی لایەنەكانی چوارچێوەكە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كه‌ تیایدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكى بەپەلەى لەبارەى هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەزە ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتە گشتییەكانی دوای كوژرانی حەسەن نەسروڵا تاوتوێكرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی باڵای ئایینی نوێكردەوە بۆ پێدانی یارمەتی فریاگوزاری بۆ گەلی لوبنان و دابینكردنی هەموو شتێك كە ئازارەكانیان كەم بكاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی سوپاسی هەوڵە گەورەكانی حكومەتی لوبنان دەكات لە تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی كە ڕووبەڕووی ئاوارەكانی لوبنان دەبێتەوە.

رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر چەند بارەگایەكی حزبوڵا لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا، توانیان لەو هێرشەدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو گرووپە بكوژن.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×