یەکێتی قایمقامی خانەقین و بەرێوەبەری ناحیەی سەعدیەی پێدرا
  2024-11-26       514       

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پۆستی قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیەی وەرگرت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤،  ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەزۆرینەی دەنگ جەواد فەیزوڵایان بە قائیمقامی خانەقین هەڵبژارد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، احمد سامر علی بووە بەڕێوبەری ناحیەی سەعدیە، ناوبراو کوردی ڕەسەنی سەعدیەیە و لەسەر پشكی یەكێتی ئەو پۆستەی پێدراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×