وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا نرخی به‌نزینی كوالێتی نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار له به‌نزیخانه‌كان دابه‌زێنرێت و ده‌شڵێت، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت دوچاری لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا نرخی به‌نزینی كوالێتی نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار له به‌نزیخانه‌كان دابه‌زێنرێت و ده‌شڵێت، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت دوچاری لێپێچینه‌وه ده‌بێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له نوسراوێكدا رایگه‌یاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان، بڕیارماندا كه بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە کوالیتی (نۆڕماڵ) دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییان و نرخی فروشتن بریتییە لە (750) حەوت سەد و پێنجا دینار بۆ هەر لیترێک، بە هەمان ڕێکاری کاریپێکراو بەردەوام دەبێت و وەزارەتمان هەوڵدەدات زۆرترین ڕێژەی بەنزین بخاتە بازاڕ.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیارمان دا به‌وه‌ی نرخی فروشتنی بەنزینی کوالیتی (نۆڕماڵ)ی بازرگانی لە بەنزینخانەکان نابێت لە (850) دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە بەنزینخانەکە کە دوچاری لێپێچینەوە دەبێت.
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچونییەوە کاری پێدەکرێت.
