کارەبای سلێمانی خشتەى کارپێکردنى موەلیدەکانیشى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەر خاوەن موەلیدەیەک کارپێکردنى موەلیدەکەى زیاتر لە پێنج خولەک بێت سزا دەدرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم بڵاوکردەوە بەمشێوەیە:
رۆژانە لەکاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانى
کاتژمێر٦:٣٠ی بەیانی تا ٨ی بەیانی کاردەکەن
کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١ی پاشنیوەڕۆ کارناکەن.
رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کارەبای سلێمانی، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ٩ هەزار بۆ ١٠ هەزار دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکى دیکە نرخی ئه‌مپێرەکان جیاوازیان ده‌بێت.