ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین و لە ڕۆژانی داهاتودا فشاری نوێ و کاریگەرو سەرتاسەریی، لە بەغداو هەولێرەوە دەستپێدەکەین و بە کەمتر لە وەرگرتنی موچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی موچەکانمان ڕازی نابین.
ئاوێنە: ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی دابەش نەكردنی موچەوە هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم و دەڵێت"ئەمڕۆ پاش زیاتر لە (70) ڕۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی موچەکانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانکار، هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی موچەی مانگی (10) دەدزێتەوە و باکی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری موچەخۆران و بێبازاڕیی نییە. لە کاتێکدا دەبو ئامادەکاری بۆ پێدانی موچەی مانگی (12) بکات."
ئەنجومەنەكە دەشڵێت"پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگەکانی (10، 11) بکات و واز لە سیناریۆکانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەکاریی بهێنێت؛ ئەم کارتانە سوتاون و (تەوتین و پلەبەرزکردنەوە)مان لەبیرنابەنەوە."
جەختیش دەكاتەوە "بۆئەوەی ئەزمونی تاڵانکردنی (3) موچەی ساڵی ڕابردو دوبارەنەبێتەوە؛ ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین."
ئەنجومەنەكە ئاماژە بەوەشدەدات كە "هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی موچەکانمان. لە ڕۆژانی داهاتوشدا؛ فشاری نوێ و کاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغداو هەولێرەوە دەستپێدەکەین و بە کەمتر لە وەرگرتنی موچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی موچەکانمان لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە، ڕازی نابین. بەیەک موچە بایکۆت ناشکێت."
دقی راگەیەندراوەكە:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
موچەخۆرانی قوتدزراو و بەهەڵوێست
ئەمڕۆ پاش زیاتر لە (70) ڕۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی موچەکانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانکار، هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی موچەی مانگی (10) دەدزێتەوە و باکی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری موچەخۆران و بێبازاڕیی نییە. لە کاتێکدا دەبو ئامادەکاری بۆ پێدانی موچەی مانگی (12) بکات.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین: پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگەکانی (10، 11) بکات و واز لە سیناریۆکانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەکاریی بهێنێت؛ ئەم کارتانە سوتاون و (تەوتین و پلەبەرزکردنەوە)مان لەبیرنابەنەوە.
موچەخۆرانی بەهەڵوێست، بۆئەوەی ئەزمونی تاڵانکردنی (3) موچەی ساڵی ڕابردو دوبارەنەبێتەوە؛ ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین.
لە کۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی موچەکانمان. لە ڕۆژانی داهاتوشدا؛ فشاری نوێ و کاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغداو هەولێرەوە دەستپێدەکەین و بە کەمتر لە وەرگرتنی موچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی موچەکانمان لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە، ڕازینابین.
#بەیەک_موچە_بایکۆت_ناشکێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی