کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان کرد
  2025-01-10       287       

هەریەکە لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیاریاندا بایکۆتی کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد بکەن، کە کۆبونەوەکە لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت.

ئاوێنە: موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتوو بەمیدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند سبەی بەشداری کۆبونەوەکەی حکومەتی هەرێم ناکەین.

هاوکات سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندو دەڵێت، "هەموو خەڵکی هەرێم دەزانێت بەغدا زیاتر لە ١١ ترلیۆن دینار پارەی بۆ موچەی ١٢ مانگ ناردووە، بەڵام موچەیەکی ساڵی ٢٠٢٤ یان نەداوە بەموچەخۆران"

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×