مامۆستا مانگرتووەکان دەڵێن "ئێمە بەبێ دەستكەوتی بەرجەستە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین مانگرتن بشكێنین".
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی مامۆستاو فەرمانبەرانی مانگرتوو رایگەیاند ""نە سەرۆكی حكومەت و نە جێگرەكەی كە كیلۆمەترێك ماڵەكەی لە ئێمەوە دوورە مویان نەبزواند و ژیانی ١٣ هاوڵاتی هیچ بەهایەكی بۆ ئەوان نەبوو، بۆیە هیچ كەس ناتوانێت لەبری مانگرتووان بڕیار بدات و دەچینەوە سەرجێگەی مانگرتنو ئێمە بەبێ دەستكەوتی بەرجەستە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین مانگرتن بشكێنین".
مانگرتووەکان هەڕەشەی نوێ دەکەن و ئاشکرایانکردووە کە کانۆلاکانیان لێدەکەنەوەو "چیتر چارەسەری پزیشکی وەرناگرن".