په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى مانگرتوانى سلێمانى ده‌كرێت
  2025-02-10       731       

ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى له‌نامه‌یه‌كدا سه‌ربارى نیشاندانى پشتیوانیى بۆ مانگرتوان، ڕایده‌گه‌یه‌نن، "پێویسته‌ ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام داواتان لێده‌كه‌ین ده‌ستبه‌ردارى مانگرتن له‌خواردن بن‌و كۆتایی به‌و چالاكییه‌ بهێنن"، ده‌شڵێن، "مافی خۆتانە لەژینگەیەکی سەلامەت‌و دادپەروەرانەدا کاربکەن‌و ئەم هەڵوێست‌و ناڕەزاییەشتان وانەیەکە بۆ لاوان‌و فێرکاران بۆ بێدەنگنەبون لەئاست داخوازییەکانیان".

ئاوێنە: نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن 156 كه‌سایه‌تى‌و هه‌ڵسوڕاوى سیاسى له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ده‌ستپێكدا هاتوه‌، "بۆ مامۆستایانی مانگرتوی خۆشەویست لەسلێمانی‌و سەرجەم موچەخۆرانی چین‌و توێژە جیاوازەکان! ئێمەی ژنان‌و پیاوانی داکۆکیکار لەمافی مرۆڤ، لەدەرەوەی وڵات بەدڵێکی پڕ لەڕێزو خۆشەویستییەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنوسین بۆ ئەوەی لەم ڕۆژە سەختەدا پشتیوانی‌و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵتان دەرببڕین، ئێوەی مامۆستای دڵسۆز، نەک هەر ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لەپەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو، بەڵکو دەنگی دادپەروەرین بەنوێنەرایەتی سەرجەم چین‌و توێژەکان لەکۆمەڵگه‌دا".

ئه‌و 156 كه‌سایه‌تیه‌ ئه‌وه‌شیان باسكردوه‌، "بەلەبەرچاوگرتنی لێکەوتە جددی‌و مەترسیدارەکانی مانگرتن لەخواردن، داوا لەهەموو مانگرتوان دەکەین گرنگی بەتەندروستی خۆیان بدەن مانگرتن لەخواردن ڕابگرن، بانگهێشتی هەموو چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ دەکەین کە پەلەبکەن بۆ پشتگیریکردنتان‌و یارمەتیدەربن لەگۆڕینی دۆخی ئێستا بەهاوسۆزیی‌و هاودەنگی".

له‌كۆتایی نامه‌كه‌شدا هاتوه‌، "با پێکەوە دەنگی دادپەروەریی‌و ئازادی لەکۆمەڵگه‌دا دەنگبداتەوە‌و جیهانێکی باشترو دادپەروەرتر بەدەستبهێنین، لەم ناڕەزایەتیانەتاندا هەمیشە لەتەنیشتتان دەبین‌و شانازیی بەتێکۆشانتان دەکەین، بەهیوای سەرکەوتن‌و بەدیهێنانی داخوازییەکان".


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە زۆرباش دەزانین کە خەباتی ئێوە بۆ مافەکانتان شەڕێکە بۆ ئایندەیەکی باشترو گەشاوەتر، بەهەوڵ‌و خۆبەخشی خۆتان، نەک هەر فێرخوازەکانتان فێری زانست دەکەن، بەڵکو بەها مرۆیی‌و کۆمەڵایەتییەکان لەدڵیاندا دەچێنن، بەڵام ئێستا لەم ساتەوەختە گرنگەدا، پێویستی پشتیوانیی‌و هاودەنگی زیاتر لەجاران هەست پێدەکرێت.

دڵنیاتان دەکەینەوە کە گوێمان لەدەنگی ئێوە دەبێت‌و هەمیشە لەتەنیشتتان دەبین، شەڕی ئێوە بۆ مافە دادپەروەرەکان تەنها شەڕی مامۆستا نییە، بەڵکو شەڕە بۆ هەموو مرۆڤەکان، مافی خۆتانە لەژینگەیەکی سەلامەت‌و دادپەروەرانەدا کاربکەن‌و ئەم هەڵوێست‌و ناڕەزایەتیەشتان وانەیەکە بۆ لاوان‌و فێرکاران بۆ بێدەنگنەبون لەئاست داخوازییەکانیان.

هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی لێکەوتە جددی‌و مەترسیدارەکانی مانگرتن لەخواردن، داوا لەهەموو مانگرتوان دەکەین گرنگی بەتەندروستی خۆیان بدەن مانگرتن لەخواردن ڕابگرن،
بانگهێشتی هەموو چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ دەکەین کە پەلەبکەن بۆ پشتگیریکردنتان‌و یارمەتیدەربن لەگۆڕینی دۆخی ئێستا بەهاوسۆزیی‌و هاودەنگی.

با پێکەوە دەنگی دادپەروەریی‌و ئازادی لەکۆمەڵگه‌دا دەنگبداتەوە‌و جیهانێکی باشترو دادپەروەرتر بەدەستبهێنین، لەم ناڕەزایەتیانەتاندا هەمیشە لەتەنیشتتان دەبین‌و شانازیی بەتێکۆشانتان دەکەین، بەهیوای سەرکەوتن‌و بەدیهێنانی داخوازییەکان.

لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی، بزوتنەوەی ژنان‌و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لەدەرەوەی وڵات:

1. نەجیبە مەحمود
2. سدیقە محەمەدی
3. فەریدە رزایی
4. سورەیا فەتاحی
5. چنور سدیق
6. روناک شوانی
7. رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
8. ناهیدە ئەحمەد
9. نالیا ئیبراهیم
10. حەمەی نەبەوی
11. ئاسۆ کەمال – لەندەن
12. فەراسەت ساڵحی
13. گەلاوێژ رۆستەمی
14. گەوهەر معمارزادە
15. شنە ئەحمەد رەشید
16. ناهید موکری
17. گەلاوێژ حسینی
18. ئەڤین عزیز
19. ئامینە کاکەباوە
20. شەهین شەهلای
21. عەتیفە مازوجی
22. پڕشنگ خۆرمی
23. هەژیر نینا
24. تەرزە عەباسی-ئەڵمان
25. پڕشنگ بهرامی
26. شەهلا رەحیمی -کانەدا
27. ژیلا حەیدەری
28. مریەم مستەفا سوڵتانی
29. حەمەی عوزەیری
30. تەڵا سەمەدی
31. جەمیل نەوەڕە -مامۆستای پێشوو
32. حەمید شەعبانی
33. کەریم ئەمینی -دانمارک
34. ئیبراهیم رۆستەمی
35. سەنا پیرخزرانیان
36. جەواد زەمانی
37. عەزیز (خانە) ماملێ ، مافناس و پارێزەر
38. موزەفەر پاکسرشت
39. سوهیلا قادری ،مێژووناس
40. چیمەن دارابی
41. هادی ڕەحیمی
42. ئیبراهیم ڕۆستەمی
43. سنا پیرخزرانیان
44. جەواد زەمانی
45. سالەح سەرداری
46. کەیومەرس کابۆلی
47. م.شەکیب
48. جەبار محەمەدی
49. شیوا سوبحانی
50. ڕێبوار مورادی
51. ئەبوبەکر مهرەبانی(عەبو گاگڵی )
52. عیزەت دارابی
53. خەبات دهدار
54. فەرەج شەهابی
55. شەرافەت کەیوان
56. موسڵح ڕێبوار
57. یوسف خەلیل پورئازەر
58. هۆمایون گۆدازگەر
59. هێرش فەتحی
60. مەهین دارایی
61. حسێن عارفی
62. محەمەد حەمیدی
63. شەمسی خۆرەمی
64. مەحمود ئەحمەد -چالاکوانی سیاسی
65. عەلی شەریفزادە
66. مەنسور خالدی
67. شیوا توانایی
68. لوقمان گەلەداری
69. عۆمەر مینایی
70. کاروان سەعید -مامۆستا -سوید
71. جەلیل رەزایی
72. ئەڵماس فەرزی
73. عەلی لەگزی
74. شایستە موحەمەدیان
75. نینا سرافراز
76. نازاەنین حەسەن
77. شەمسی سلیمانی
78. ئەسرین قادری
79. شەمی سەلواتی
80. مریەم افراسیابپور
81. لاوژە جەواد -هەڵسوڕوای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
82. سۆران وەهاب
83. سوهەیلا روحانی
84. ئەردشیر نەسڕوڵلا بیگی
85. ڕزگار خەلیفەزادە
86. شەهین حەیدەری
87. رەئوف ئەفسایی- بەریتانیا
88. ئیبراهیم باتمانی
89. سیروان بالانی
90. ئارام حمەساڵح – ئەمریکا
91. حمە سوڵتانی(دەرزی وەلی)
92. ئیسمائیل مەولودی ( بایزید)
93. سەلاح کەفاشی
94. سلیمان قاسمیانی
95. لۆقمان وەیسی ئەندامی پێشوو ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان
96. جمشید اساسی
97. سیروان قادری
98. مینو میرانی
99. تۆفێق پیرخزری
100. سردار عەبوڵا حەمە
101. ئەنوەر عەزیزیان
102. تۆفێق فەرەجی
103. ئەختەر کەمانگەر
104. مەسعود شەریفی
105. ئێقباڵ نەزەرگاهی
106. ئیسمائیل مەردۆخی
107. جەماڵ کرێکار
108. ئاوات ڕەسوڵ لە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەڵتەرناتیڤی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
109. ئیسمائیل مەولودی
110. کورش حەواری نەسەب
111. خالد عەلی پەنا
112. فەرزاد میرەکی
113. فەرەج زارعی
114. سەعید یەگانە
115. کاردۆ ئابان
116. ڕێبوار عارف
117. علی خدری
118. مەدح کاکەیی
119. ئاسیە مەجید
120. عەبدوڵا مەحمود/ سەرنوسەری بڵاوکراوەی بۆپێشەوە
121. بیژەن جەهانبەخش
122. سەردار قادری

123. دلێر سفیدی
124.سەبا پڕمێهر
125. ڕۆژین ئەمینی
126. ئامانج خالسی
127. پەریسا کڵاوقوچی
128. سەرکەوت ڕۆستەم گورجی
129. جەمشید دەویق فەرد
130. حەبیب سوڵتانی
131. محەمەد وەلەدی
132. مۆختار محەمەدی
133. مستەفا باهیر
134. گوڵاڵە مەعروف
135. ابراهیم حسێن
136. بنار مستەفا
137. سروە حەوێز
138. تاژان ساڵح
139. شیرین حەمەعەلی
140. عمر هەنگاو
141. تاهیر عیسا
142. ئالان دانیار
143. سندس سامی
144. چیمەن قەرەداغی
145. ئاکام محمد
146. سیروان ئەمین
147. نزار حسێن
148. شوکریە مەحمود
149. ئارەزوو بێکەس
150. ڕێزان معارفپوور
151. رەزا کەمانگەر
152. ئیسماعیل وەیسی
153. مەلەکە عزەتی
154. سەیوان کەریمی
155. عەبو شەریفزادە
156. سەوسەن هیجرەت

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×