پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆكی پێشوی گەورەی ئامەدی کرد لە زیندانی ئەدرنە.
ئاوێنە: دەم پارتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی كرد لە زیندانی ئەدرنە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"بوڵدان لە قۆناغی کۆتایی گەڕان بەدوای چارەسەریدا زانیاری بە دەمیرتاش و مزراکلی گەیاند و جارێکی دیکە بۆچون و پێشنیارەکانیانی وەرگرت."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی دەم پارتی، دەمیرتاش و میزراکلی پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ پرۆسەی چارەسەری دەربڕی.