نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەكەن. سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو مەبەستە گەیشتۆتە ئەڵمانیا.
ئاوێنە: دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، گه‌يشتوه‌ته ئه‌ڵمانيا.
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها وتیشی، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدارو كۆبونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه.
هاوكات میدیای رەسمی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویكردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەكە بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا كراوە و بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبونەوە و دیداری سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابوری ئەنجامبدات.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سبەی 14ـی شوباتی 2025 دەست بە كارەكانی دەكات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوووپا و جیهان بەردەوام دەبێت و سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە پێكهاتون لە، تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكرانیا و دۆخی سوریا.