جەمیل بایك: ئۆجەلان نامەیەكی بۆ ناردوین
  2025-02-13       1767       

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی گشتی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانكراوی پەكەكە نامەیەكی بۆ ناردون. دەشڵێت، ئۆجەلان دەیەوێت كێشەی كورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتە سەر زەمینەی دیموكراسی.

ئاوێنە: جەمیل بایك، هاوسەرۆكی گشتی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی ستێرك تیڤی رایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردوین.

وتیشی، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستیپێکردوە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی دیموكراسی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە ئامانجی هەمو كەسێكە، هەمو كەسێك دەیەوێت شەڕ كۆتایی بێت و دیموكراسی بێتە ئاراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×