عراقچی: مەبەستمان گەیشتنە بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە
  2025-04-12       367       

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومانەوە رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بەشێكی زۆر لە پرسە سەرەتایی و بنەڕەتییەكان رون دەبنەوە. دەشڵێت، مەبەستمان گەیشتنە بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە.

ئاوێنە: عەباس عراقچی، كە ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆكایەتی وەفدی ئیرانی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان، لە یەكەم لێدوانیدا بۆ میدیای رەسمی وڵاتەكەی وتی"ئەو تیمەی یاوەری من دەكەن، تەواو شارەزاو ئاگادارن لەم بوارەدا و پێشینەی دانوستانیشیان لە پەیوەست بەم بابەتەوە هەیە."

وتیشی"ئێمە بە جدییەتی تەواو بەشداری دەكەین، مەبەستمان گەیشتنە بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و شكۆمەندانە لە پێگەی یەكسانەوە، ئەگەر لایەنی بەرامبەریش لەهەمان پێگەوە بێتە ناو گفتوگۆكان، ئەوا دەرفەتێك بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی سەرەتایی هەیە كە ببێتە مایەی رێڕەوێكی دانوستان."

لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆش كە بڕیارە پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، عراقچی وتی"لەم كۆبونەوەیەدا بەشێكی زۆر لە پرسە سەرەتایی و بنەڕەتییەكان رون دەبنەوە لەوانە ئەگەر ئیرادەی تەواو لە هەر دولایەنەوە هەبێت، ئەوا لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لەبارەی خشتەی كاتی دانوستانەكان دەدەین، بەڵام هێشتا زوە لەمبارەیەوە قسە بكەین."

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەوەی ئێستا رونە ئەوەیە كە دانوستانەكان ناراستەوخۆن، لە دیدی ئێمە تەنیا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەكەوەیە."

زۆرترین بینراو
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×