ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، “پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مەترسی لەسەر نییە و لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە زامن کراوە”.
ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان نزیک دەبینەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها داهاتی ناوخۆی دوو مانگی ناردووە و ئەمەش ناڕەزایەتی عێراقی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە زامن کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، هەربۆیە گۆڕانکاری لە بودجەدا کاریگەریی لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستناکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی کردووە، بریتیبووە لە 51 ملیار و 48 ملیار دینار بۆ داهاتی دوو مانگ، هەرچەندە بڕەکە ناڕەزایەتی عێراقی لێدەکەوێتەوە بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، ئەگەری هەیە چاوپۆشی لە هەندێک وردەکاری بکرێت.