سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات كە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ-ەوە پێشنیازکرابوو.
ئاوێنە: سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا نوسیوویەتی: "پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ دەکەم بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، باوەڕێکی پتەوم بەوە ھەیە کە سەقامگیریی، ئاسایش و گەشە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لە ڕێگای گفتوگۆی بەرھەمدار و گشتیگیرەوە بەدەستدێت و بە لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرجەم لایەنەکان جێگیر دەبێت".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ و سەرکردەکانی دیکەی کردووە بۆ کاری دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی تەنگژەکان لەو کاتە ھەستیارەی ئێستادا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند کە ھەریەک لە ئێران و ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەستیان قبوڵکردووە.