شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
تەیف سامی: داهاتی گومرگی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە
  2025-05-09       242       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتی گومرگی لە عێراق لەدوای جێبەجێكردنی سیستمی ئۆتۆماتیكی گومرگ(ئەسیكودا)، بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە.

ئاوێنە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وت، داهاتی گومرگ بەر لە جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكودا، 375 ملیارو 675 ملیۆن دینار بوە، بەڵام دوای جێبەجێكردنی سیستەمەكە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 435 ملیار و 675 ملیۆن دینار كە زیاتر لە 59 ملیار دینار زیادی كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستەی گشتی گومرگ لە 15 ناوەندی گومرگی، سیستەمی ئەسیكودا جێبەجێ دەكات و لە ئێستاشدا دەستی كردوە بە جێبەجێكردنی قۆناغی دوەمی سیستەمەكە كە لەماوەی دو ساڵدا لە 8 ناوەندی گومرگی دیكە كە ماون، جێبەجێ دەكرێت و وێڕای ئەوەش 12 بەرنامەی ئەلیكترۆنی بە سیستەمەكەوە دەبەسترێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×