سەرۆکی کاتیی سوریا بڕیاریدا ئامادەی لوتکەی عەرەبی لە شاری بەغداد نەکات لەبری خۆی وەفدێک بە نوێنەرایەتیی بنێرێت.
ئاوێنە: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە کردووە و داوایلێکردووە بەشداریی لە لوتکەی عەرەبیدا بکات کە بڕیارە 17 ی ئەم مانگە لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیانکرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شەرع سوپاسی هەڵوێستی سودانی کردووە و جەختی لە گرنگی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبیدا کردووەتەوە و ئاشکرایکردووە نایەوێت بەهۆی ئامادەبوونییەوە سودانی و حکومەتەکەی رووبەڕووی رەخنە و شەرمەزاربوون ببێتەوە، هەر بۆیە ئامادەنابێت.
باسیانلەوەشکرد، شەرع بەڵێنیداوە وەفدێک بە سەرۆکایەتی ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوە بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەیان بەشداریی لە لوتکەکەدا بکەن.