دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا ڕایگهیاند، پێیوایە لە میانی دانوستانە بەردەوامەکاندا نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ ئهمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەوحە ڕایگهیاند، "پێموایە ئێمە زۆر نزیک بوینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، دەمانەوێت لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەرکەوتو بین و پێموایە نزیک بوینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێمە دەمانەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە بێت، بەڵام ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام".
دۆناڵد ترەمپ باسی لهوهشكرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە بەهێز و تۆکمەیە و کەس ناتوانێت بیانشکێنێت".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا "دۆستایەتییەکی بەرچاو" لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداودا هەیە، وتی، "هەوڵدەدەین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ببینین".