كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
  2025-05-17       125       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە بڵاوكردەوەو دەڵێت، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵەهەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەكانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵەهەور لەکاتەکانی شەوداو پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە 3 تا 4 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 37، سلێمانی: 36، دھۆک: 35، کەرکوک: 39، ھەڵەبجە: 37، زاخۆ: 37، حاجی ئۆمەران: 25، سۆران: 34، گەرمیان: 41 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×