نێچیرڤان بارزانی: ئێران لە هەمو بارودۆخێكدا هاوكاری هەرێمی كردوە
  2025-05-18       124       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری تاران ڕایگەیاند، ئێران و هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی كۆنیان هەیە و تاران لە هەمو بارودۆخێكدا هاوكاری هەرێمی كردوە، دەشڵێت، "تا ئێستا عێراق نەگەیشتوەتەوە سیستەمی فیدڕاڵی و پێویستە بەغدا ئەو پرسە لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات. هەروەها پرسی كورد بە چەك چارەسەر ناكرێت و ئێمە دەستوەردان لە بارودۆخی توركیا ناكەین و پشتیوانی ئاشتین". 

 ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە دیداری تاران ڕایگەیاند، پەیوەندیەكی كۆنیان لەگەڵ ئێران هەیە و تاران لە هەمو بارودۆخێكدا هاوكاری كوردستانی كردوە و یەكەم وڵات بوە لەكاتی شەڕی داعش هاوكاری كردون و لەڕوی بازرگانیشەوە 60% بازرگانی عێراق و ئێران لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوەیە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا عێراق نەگەیشتوەتەوە سیستەمی فیدڕاڵی و پێویستە بەغدا ئەو پرسە لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، لێكدانەوەی جیاواز بۆ ئەو پرسە دەكرێت و ئەگەر پێناسەیەكی دروست بۆ فیدڕاڵی لە عێراق هەبێت، ئەوا لە كێشەكان ڕونادەن.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشكرد، عێراق دەتوانێت هاوكارێكی سەرەكی بێت بۆ سەقامگیری ناوچەكە. هەروەها پرسی كورد بە چەك چارەسەر ناكرێت و دەستوەردان لە بارودۆخی توركیا ناكەن و پشتیوانی ئاشتین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×