"كشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی تاكتیكییە"
  2025-05-19       142       

چالاكوانێكی سیاسی نزیك لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: كشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی بە تەواوی نییە، بەڵكو تاكتیكییە، ئەو هۆكارانەی وا لە سەدر دەكەن بگەڕێتەوە بریتییە لە، دژایەتی گەندەڵی، زیادبوونی كاریگەریی دەرەكی لەسەر عێراق، شكستی حكومەت لە جێبەجێكردنی پلانەكان.

موجاشا تەمیمی، چالاكوانی سیاسی نزیك لە ڕەوتی سەدر لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و گۆڕەپانی سیاسی بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

موجاشا تەمیمی ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی سەدر ڕایگەیاندووە دووركەوتووەتەوە لە سیاسەت، بەڵام تویتەكانی ئەوەمان بۆ دەردەخات، كە كشانەوەی تەواو نییە، بەڵكو تاكتیكییە، هەروەها گەڕانەوەی سەدر لە هەڵبژاردنەكانیدا ناتوانرێت ڕەتبكرێتەوە.

وتیشی: ئەو هۆكارانەی وا لە سەدر دەكەن بگەڕێتەوە بریتییە لە، دژایەتی گەندەڵی، زیادبوونی كاریگەریی دەرەكی لەسەر عێراق، شكستی حكومەت لە جێبەجێكردنی پلانەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆیە دەتوانین بڵێین، سەدر خۆی دوور ناگرێت، بەڵكو چاوەڕێی گۆڕانكارییەكانی داهاتووە.

لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری، كشانەوەی تەواوەتی لە پرۆسەی سیاسی و كشانەوەی نوێنەرانی لە پەرلەمان ڕاگەیاند، ئەمەی بە هەنگاوی كۆتایی زانی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە “گەندەڵی ” لە سیستەمی سیاسیدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×