وەزیری دەرەوەی ئێران: لەگەڵ واشنتن هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی ڕێککەوتن
  2025-05-23       169       

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزە و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی ڕێککەوتن و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بەڵام ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتوودا هەیە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، سەبارەت خولی پێنجەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، “دانوستانەکان لەڕادەبەدەر ئاڵۆزن و بە دوو سێ کۆبوونەوە ناتوانرێت بە ئەنجامی کۆتایی بگات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پێدەچێت تێگەیشتنێکی ڕونتر و وردتر لە لایەنی ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد،  پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا کە هەردولا توێژینەوەی تایبەتمەندی زیاتر ئەنجام بدەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پێشنیازانە دەنێردرێت بۆ پایتەختەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.

ئەوەشیخستەڕو، هەردوولا بۆچونەکانیان لەسەر پێشنیار و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان دەخەنەڕوو، دوای ئەوە خولی داهاتووی دانوستانەکان پلانیان بۆ دادەنرێت و جێبەجێ دەکرێت.

عێراقچی، جەختی لەسەر ئاڵۆزی دانوستانەکان کردەوە و وتی، “دانوستانەکان لەڕادەبەدەر ئاڵۆزن و بە دوو سێ کۆبوونەوە ناتوانرێت بە ئەنجامی کۆتایی بگات”.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×