دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكی تایبەت بە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەكانەكانیان.
ئاوێنە: دیلان غەفور لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکبهێنرێت بەمەبەستی چاودێریی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە.
ئەو پەرلەمانتارە دڵیاییشی داوەتە جوتیاران كە لە نزیکەوە بەردەوام چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەین لە پێناو گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
