سەرچاوەیەك، بە سایتی (بەغدا ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی بۆ مانگی ئایار پەسەند كرد.
ئاوێنە: سەرچاوەكە ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پەسەند كرد.
دەشڵێ: شاندێكی هونەری لە وەزارەتی داراییی هەرێمی كوردستان، لە بەغدان، بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەكی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە، بەڵام تا ئێستە هیچ تێبینییەك نەبووە و ڕەزامەندیی لەسەر لیستەكە دراوە.
ئەوەی ماوەتەوە، تەنیا ناردنی پارەی تایبەتە بە مووچەی مانگی 5 و هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیە دەگات، بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی 5 بدرێ.
یەكشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند لیستی مووچەی مانگی 5ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.