لیژنەی بینینی مانگ لە سعوودیە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد و ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە تەمیر بینراوە، بەو پێیەش بێت، رۆژی هەینی شەشی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژن دەبێت.
ئاوێنە: ئەوەیش بەڵگەیە كە سبەی چوارشەممە 28ی ئایار، یەكەم رۆژی مانگی "زولحیجە"یە و لەدوای ئەم هەفتەیەوە، حاجییان دەچنە كێوی عەرەفە ڕێوڕەسمى ئەنجامدانی حەج تا رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت.
هەر لەبارەی جەژنی قوربان، بەگوێرەی رۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی شەش تا نۆی حوزەیران، پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەگەری دەستكاریكردنی پشووەكە بۆ زیاتر یان كەمتر هەیە