گروپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، پڕكردنەوەی بەزۆری فۆرمی هەژماری من بە موچەخۆران، پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقەو جەختیشدەكاتەوە كە ناكەونەوە داوی هەڕەشەی بێ بنەماو نایاساییانەی چەند بەڕێوەبەرێكەوەو داواش لە هەموان دەكات كە بایكۆتی هەژماری من بكەن.
ئاوێنە: گروپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێكیان لەبارەی پڕكردنەوەی "بەزۆری" فۆرمی هەژماری من بە موچەخۆران خوێندەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌كانی هه‌ردو شاره‌كه، فشاری ده‌ستپێكردوه به ئاڕاسته‌ی ناچاركردنی هه‌موان بۆ سه‌پاندن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی (هه‌ژماری من).
گروپەكە ئاماژەی بەوەداوە، پڕكردنه‌وه‌ی به‌زۆری فۆڕمی ئه‌و هەژماره ئیفلاسه، خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه، كه داوا ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سه‌ر بانكه فیدراڵییه‌كان ته‌وتین بكرێت، نه‌ك بانكه ئه‌هلییه‌كان.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، هێنانه‌كایه‌ی پرۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی تاكڕه‌ویانه و بنه‌ماڵه‌یی و حزبی ره‌هایه، نه‌ك ته‌وتین و راسته‌وخۆ دابه‌شكردنی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه.
جەختیشی كردەوە، هه‌ژماری ئه‌وان، هه‌ژمارێكی به‌تاڵی بێفه‌ڕ و ئیفلاسه، ئه‌وه به‌غدایه كه پاره ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ژماری ئه‌وه كه له گیرفانێكی دڕا‌و و قاسه‌یه‌كی به‌تاڵ ده‌چێت.
گروپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وتیشی، به‌هیچ جۆریك ئێمه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران ناكه‌وینه داوی قسه‌ی به‌تاڵ و پوچی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌ما و نایاساییانه‌ی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا گروپەكە وتی، داواكارین له هه‌موان بایكۆتی هه‌ژماره‌كه‌یان بكه‌ن و شكست به‌و پیلانگێڕییه بهێنن كه دژی ته‌وتینی موچه ده‌ستیان داوه‌تێ، دڵنیابن كه‌س بۆی نییه موچه‌ی هیچ كه‌سێك ببڕێت.