دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ رایگەیاندو دەڵێت، بانكە خەڵكیان فریوداوە بە فرۆشتنی گورچیلە.
ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچونی وردی ئەنجامدا، لەڕۆژانی 7 و 8ی 5ی 2025 و توانرا لەشاری سلێمانی باندێکی 4 کەسی دەستگیربکەن کە بڕی 32 ملیۆن دیناریان لە 5 خێزان وەرگرتوە و فریویانداون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن.
ئاسایش وتویەتی، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 456 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.