سێ شه‌ممه‌, 24 ی ‌حوزه‌یران , 2025
سروە عەبدولواحید: داوا لە سەرۆككۆمار و وەزیرە كوردەكان دەكەین لە بەغدا بكشێنەوە
  2025-05-29       544       

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆككۆمار و وەزیرە كوردەكان دەكات لە بەغدا بكشێنەوە. داواش لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات لەبری بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرچاوە ئابورییەكانی پارتی و یەكێتی لە بەغداو باشوری عێراق وشك بكات.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند، داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دەكەین كە دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوربخاتەوە لە ناكۆكییە سیاسییەكان و پەنابەرێتە بەر لێپێچینەوەی هەردو حزبی حوكمڕانی هەرێم ئەوەش لەڕێگەی وشككردنی سەرچاوە ئابورییەكان و نوسینگە ئابورییەكانیان لە بەغداو باشور نەك بڕینی موچەی فەرمانبەران.

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وتوشیەتی، داواش لە سەرۆككۆمار و وەزیرە كوردەكانی حكومەتی عێراق دەكەین هەڵوێستی رون و راشكاوی خۆیان خۆیان دەربڕن و لە بەغدا بكشێنەوە ئەگەر جددین لە بانگەشەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×