پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت
  2025-05-28       1220       

میدیاکانی عێڕاق ئاماژە بەوەدەکەن، وەزارەتی دارایی عێڕاق موچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردوە و پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت.

ئاوێنە: ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لەزاری چەند بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردووە، هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە دەنێرێت و پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندێکی هونەری هەرێمی کوردستان لە بە‌غدایە بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام وردبینییەکە تەواو بووە و هیچ تێبینییەکیان نەبووە.

باس لەوەشکراوە، ڕۆژی 25ی ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایاری بۆ بەغدا ناردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×