پۆلیسی سوید ڕایگەیاندوە، 700 مافیای هەڵگری ناسنامەی سویدی لەدەرەوەی وڵاتەکە دەژینو لەلایەن پۆلیسو دادگاوە داواکراون، بۆ دەستگیرکردنیان وهفدێكیان پۆلیسیان سەردانی عێراقی کردوە.
ئاوێنە: ستیفان هیکتۆر جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی نیشتمانیی سوید بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی قسەیکردوەو وتویهتى، "تاوانبارو داواکراوەکان لەهەر شوێنێک بن، دەیان دۆزینەوەو دەستگیریان دەکەین".
ئهوهشى وتوه، "لەمدوایانەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوەو لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیسی عێراقو ئیمارات ڕێککەوتون لەسەر دەستگیرکردنی بەشێک لەو 700 داواکراوانە، کە لەو دوو وڵاتە دەژین".
ستیفان هیکتۆر ئەوەشی ڕاگەیاندوە، بەمنزیکانە سەردانی تورکیاو مەغریب دەکات، کە بەشێکی زۆری تاوانبارو داواکراوەکان لەو دوو وڵاتە خۆیان حەشارداوە.
سەبارەت بەکەیسی ئەو 700 داواکراوە، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی نیشتمانیی سوید ئاماژەیداوە، بەگشتیی زۆرینەیان بەکردەی توندوتیژیی، بازرگانی مادە هۆشبەرەکان، ساختەکارییو سپیکردنەوەی پارە تاوانباران.