مالکی: بناغەیەکی دروست بۆ پەیوەندیی عێراق و هەرێم دانەنراوە
  2025-05-29       512       

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاڵۆزیدا تێپەڕیووە، هیچ بناغەیەکی دروست بۆ ئەو پەیوەندییە دانەنراوە، دەشڵێت، دەبێت کێشەی لامەرکەزی و دابەشکردنی سامانەکان چارەسەر بکرێت.

ئاوێنە: نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنكدا لەگەڵ کەناڵی ئافاق لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو، هەڵبژاردن لە تێگەیشتنە نیشتمانییەکەیدا وێستگەیەکە لە وێستگەکانی یەکگرتن و لێکنزیکبوونەوەی نێوان پێکهاتەکان.

وتیشی: رازی نابین بەهیچ کاندیدێک، کە باوەڕی بە گرنگیی یاسا و پابەندبوون بە یاساوە نەبێت، هەر کەسیش پێشێلی یاسا بکات لای ئێمە جێگای نابێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: حکومەت بەرپرسیارە لە لێپرسینەوە لەو کەسانەی پارەی گشتی بە سودی خۆیان و کۆکردنەوەی دەنگ بەکاردەهێنن.

باسی لەوەشكرد: ناکۆکییەکان لەسەر یاسای ئێستای هەڵبژاردن هۆکارێک بوو بۆ پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

ئەوەشی خستەڕوو: پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاڵۆزیدا تێپەڕیووە، هیچ بناغەیەکی دروست بۆ ئەو پەیوەندییە دانەنراوە.

دەشڵێت، دەبێت کێشەی لامەرکەزی و دابەشکردنی سامانەکان چارەسەر بکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیكردەوە لەمەودوا پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×