سودانی بە دوو مەرج ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
  2025-05-30       3949       

ماڵپەڕی بەغداد یەوم لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دوو مەرج ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یەکەمیان ئەوەیە کە مووچە بە شێوەی قەرز ڕەوانە بکرێت بۆ ئەوەی لە پشکی تەرخانکراوی هەرێم لە بودجەی گشتی ببڕدرێت.

ئاوێنە: هاوکات، مەرجی دووەم پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەوە بۆ تاوتوێکردنی چارەنووسی مووچەی حەوت مانگی دیکەی ئەمساڵ و میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵیان لە چوارچێوەی یاساییدا.

ئەو سەرچاوەیە روونیکردووەتەوە، سودانی تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەکانی مووچەی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی ئەو پارانە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×