رێباز حه‌ملان بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رای گه‌یاند، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى به ئیراده‌ى خۆى نه‌داوه، به‌ڵكو بڕیارى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه، به‌سه‌ر ته‌یف و سوودانى سه‌پێنراوه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، رێباز حه‌ملان له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى وتى، "كه‌سێكى زۆر نزیكى ته‌یف سامى به منى وتووه، كاتێك بڕیاره‌كه‌ى ئیمزا كردووه، زۆر نیگه‌ران بووه، نیگه‌رانییه‌كه‌شى له‌به‌ر خه‌ڵكى كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بووه له دژى خۆى بڕیارى داوه، چونكه له سه‌ره‌تاى مانگى دوو ته‌یف سامى خۆى رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئیمزا كردووه".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رێباز حه‌ملان ده‌ڵێ، "ئه‌و بڕیاره سیاسیه و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌سه‌ر ته‌یف سامى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌پێنراوه".