ئیمامی مەشهەد مەراسیمی پێشوازی پارێزگارانی هەرێم بە مەراسیمی پێشوازی ترەمپ لە ئیمارات بەراورد دەکات
  2025-05-31       859       

ئەحمەد علم المەهدی، ئیمام جومعەی شاری مەشهەدی ئێران ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی هەینیدا ڕەخنەی توندی لە پارێزگای شاری سنە گرت بەهۆی بێ حیجابی ژنان و پێشوازی کردن لە پارێزگارەکانی هەرێم سواری ئەسپەوە. 

ئاوێنە: ئەو لەبارەی مەراسیمی پێشوازی لە پارێزگارانی هەرێمی کوردستان لە شاری سنە وتی: پارێزگاری سنە نوێنەری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەڵام کچانی بە ئارایشت کراوی و سواری ئەسپەوە بردوە بۆ پێشوازی لە پارێزگارانی شارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. 

ئیمام و خەتیبی شاری مەشهەد ئەو مەراسیمەی بە مەراسیمی پێشوازی ژنانی ئیماڕات لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەراورد کرد لە ئیمارات و وتی: لە شاری مەکە ژنان لە  تەنیشت پیاوانەوە تەوافیان کرد  لە ئیمارات ژنان بە سواری ئەسپەوە پێشوازیان لە ترەمپ کرد لە شاری سنەش کچانیان بە سواری ئەسپەوە برد بۆ پێشوازی لە میوانان؟!. 

ئاوێنە: ئیمام جومعەی مەشهەد داوایی لە مەجلیسی ئێران کرد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن و وتی: ئەو راوێژکارەی کە بە کاکی پارێزگاری سنەی وتوە ئەم کارە بکات یان ئەگەر خۆدی پارێزگار ئەم کارەی ئەنجامداوە، بێجگە لە لایەنگری ئەمریکای و ڕێبازی سعودیە و ئیماراتی گرتوە، ئەم کاکە نوێنەری دەوڵەت بووە، بە هۆکارێک ئەم کارەی کردوە؟ وەزیری ناوخۆ و سەرۆک کۆمار بەم مەسەلەیە ڕازین؟!. 

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ مانگی پێنج، پارێزگارانی شارەکانی (هەولێر-سلێمانی-دهۆک-هەڵەبجە)، بۆ کۆبونەوەی خولیی پارێزگا هاوسنورییەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لەلایەن پارێزگاری کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەو پارێزگای کوردستان و هاوڵاتییانی سنەوە پێشوازیان لێکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×