شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا روو به پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "باسی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك مه‌كه‌ن، چونكه خه‌ڵك كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه، به‌كه‌رامه‌ته‌وه ئیش ده‌كات، خه‌ڵك كێشه‌ی مووچه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نییه، ئێوه‌ن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه وایان له‌و خه‌ڵكه كردووه".
ئاوێنە: سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ پارتی و یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌دات "هیچ كه‌س به‌قه‌ده‌ر ئێوه به‌تایبه‌ت كه‌رامه‌تی ئه‌ندامانی خۆی نه‌شكاندووه. به‌شه‌ق ده‌نگیان پێده‌ده‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌نگێك و قسه‌كردنێك ده‌یانگوازنه‌وه و ده‌ریان ده‌كه‌ن. كێ وه‌كو ئێوه كه‌رامه‌تی تاكی كوردی شكاندووه، ئه‌گه‌ر شكێندرابێت".
ده‌شڵێت: "پێموایه گه‌وره‌ترین جاش ئێوه‌ن ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌تان هه‌یه له به‌غدا بۆ نایانكشێننه‌وه. ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نییه ئه‌وانه‌ن كه شه‌ڕی ناوخۆیان كرد و كوڕی كوردیان دا به كوشت. كه وڵات نه‌ماوه جاشایه‌تی بۆ نه‌كه‌ن. بۆیه هاوڵاتی ئاسایی كه‌س كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه".
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە: