لەدوای هەڵەبجە، ئەپڵیكەیشنی نوێكردنەوەی زانیاریی پسوڵەی خۆراك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەشێوەیەكی ئەزمونی كارا كرا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە سەعات 6ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئەپڵیكەیشنی نوێكردنەوەی زانیاریی پسوڵەی خۆراك بۆ پارێزگای هەولێر كاراكراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، كاراكردنی ئەپڵیكەیشنەكە تاوەكو رێككەوتی 2/6/2025 بەشێوەی ئەزمونییەو لە رۆژی دوشەممەی داهاتوەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بەئامادەبونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بەفەرمی كاراكردنەكە رادەگەیەندرێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورەكەی كردوە كە لە ئێستا لە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاریی پسوڵەی خۆراك بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكە لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنییەوە كاراكراوە.
هەردو بەڕێوەبەرایەتییەكە داوایان لە هاوڵاتیان كردوە ئەپڵیكەیشنەكە لەرێگەی ئەم لینكەوە رابگەیەنن: كلیك لێرە بكە.
پێشتریش لە پارێزگای هەڵەبجە، لە 8ـی ئایاری 2025 پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک وەک یەکەم پارێزگای هەرێم بە فەرمی کاراکرا، کە هاوڵاتییان لە رێگەیەوە زانیارییەکانیان دەنێرن و کارەکانییان بۆ رایى دەکرێت، هەروەها بریکارەکانى خۆراکیش لە رێگەى هەمان ئەپڵیکەیشنەوە بەشەخۆراک دەدەن بە هاوڵاتییان کە تێیدا ڕێکەوتی رۆژ، جۆر و بڕى ئەو بابەتانە تۆماردەکرێن کە دەیدەنە هاوڵاتییان.