جووەکان لەترەمپ تووڕەن لەسەر بەکارهێنانی وشەی "شایلۆک"
  2025-07-06       1002       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دوای ئەوەی لەکۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا زاراوەیەکی پەیوەست بەدژە جوویی بەکارهێنا، کەوتە بەر رەخنەی گروپە جووەکان.

 

ئاوێنە: ترەمپ لە میانی گردبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەویلایەتی ئایۆوا، هەندێک لەبانکدارەکانی بە"شایلۆک" ناوبرد. دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە درکی بەوە نەکردووە ئەو زاراوەیە بەهێرشبەرانەو "دژە جوو" دادەنرێت.

شایلۆک ناوی قەرزدەرێکی جوولەکەی بێبەزەییە لەشانۆگەری "بازرگانی ڤێنیز"ی شکسپیر.

کۆمەڵەی دژە ناوزڕاندن کە ڕێکخراوێکی جوولەکەی چاودێری دژە جیاکارییە، ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی ئەو وشە نەشیاوەی سەرۆک ترمپ، "بەقوڵی جێی نیگەرانییە"،

جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کاتێک جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، وشەی "شایلۆک"ی بەکارهێناو دواتر دانی بەوەدانا کە کارێکی نەشیاو بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×