وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازی ئەمریکایان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەكەی تارانەوە بەدەستگەیشتوە كە وەزیری دەرەوەی عوممانەوە هێناویەتی و بەمنزیکانە وەڵامی پێشنیازەکە دەدەنەوە.
ئاوێنە: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان بە مەبەستی گەیاندنی پێشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیەكەیانەوە، ئەمڕۆ گەیشتە تاران.
وەزیرید دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتیمانی و مافی هاوڵاتییانی ئێران، وەڵامێکی گونجاوی پێشنیازەکەی ئەمریکا دەدەنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كۆتایهات و بەگوێرەی وتەی وەزیری دەرەوەی عومانیش كە نێوەنگیری دانوستانەكەیە، "هەندێك پێشكەوتن هەبو".
بەدر بوسەعیدی، دوای دانوستانەكان ڕایگەیاند، گفتوگۆكان پێشكەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام نەگەشتونەتە ئەنجامی كۆتایی و بەئومێدن لە ڕۆژانی داهاتودا ئەو بابەتانەی كە ناڕونن، ڕونبكرێنەوە و بەرەو ڕێككەوتن هەنگاو بنێنین.
لایخۆیەوە عهباس عێراقچی ئهمڕۆ شهممه دوپاتیكردهوه، ئێران یهك رێگا دهگرێتهبهر له مامهڵهكردن لهگهڵ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم كه ئهویش ڕهتكردنهوهی "ههژمونی دهرهكییه".