دو پەرلەمانتاری عێراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان لەسەر گرێبەستە نوێكانی حكومەتی هەرێم تۆماركرد
  2025-05-28       388       

دو پەرلەمانتاری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دادگای فیدراڵی، سكاڵایان لەدژی گرێبەستەكانی ئەم دواییەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان تۆماركردو داوا دەكەن دادگاكە فەرمانێكی سالای دەربكات بۆ راگرتنی رێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانە.

ئاوێنە: رائید مالیكی، یەكێك لەو پەرلەمانتارانە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان، لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایان لەسەر گرێبەست و رێككەوتنەكانی ئەم دواییەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان تۆماركردوە.

رائید مالیكی لەدوای تۆماركردنی سكاڵاكە، لە راگەیەندراوێكدا لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامێكی ڤیدیۆییدا، وتی، لە سكاڵاكەیاندا داوایان لە دادگاكە كردوە، فەرمانێكی سالاری دەربكات بۆ راگرتنی رێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانە.

ئەو پەرلەمانتارە لە پەیامە ڤیدیۆییەكەدا وتویەتی، بێگومان رونە كە ئەم رێككەوتن و گرێبەستانە پێچەوانەی دەستوری عێراقن. بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەكەین كە یەكەم؛ پەیوەندیدارە بە سەروەری عێراقەوە. دوەم: پەیوەندیدارە بە سامانی نەوت و غاز كە موڵكی تەواوی گەلی عێراقە بەتەواوی هەرێم و پارێزگاكانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×