هەرچەندە دوێنێ بە فەرمی تەیف سامی وەزیری دارایی عێرق لە رێگای نوسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردەوە کە چیتر ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نانێرێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ ئایار وەزارەتی دارایی هەرێم هەموو بانکەکانی هەرێمی ئاگادار کردەوە کە مووچە دوا دەکەوێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕێگای تەلەفونەوە هەموو بانکەکانی هەرێمی ئاگادار کردۆتەوە کە مووچەی مانگی ئایار دوا دەکەوێت، بەبێ ئەوەی ماوەی دواکەوتنەکەی بۆ بانکەکان دیاریکردبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق ٢٨ ی ئایار ٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ١٤٥٠٢ دەربارەی موچەی مانگی (٥) حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم ١٢،٦٧ لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە".
لە نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونیکردۆتەوە، هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کە ناردویەتی بۆ هەرێم.