نوسینگەی عەلی سیستانی، مهرجهعی باڵای ئاینی شیعهكان له عێراق رایگهیاند، سبەی چوارشەممە دوا ڕۆژی مانگی (ذی القیدە) و پێنجشەممەش یەكەم ڕۆژی مانگی مانگی (ذی الحجه) و ڕۆژی شەممە 7ی (حوزەیران/6) یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە.
ئاوێنە: نوسینگەی عەلی سیستانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە دوا ڕۆژی مانگی ذی القیدە و ڕۆژی پێنجشەممە، کە هاوتایە لەگەڵ 29ـی (ئایار/5) یەکەمین ڕۆژی مانگی ذی الحجە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی نوسینگەی سیستانی، ڕۆژی شەممەی داهاتو كە دەكاتە 7ی (حوزەیران/6) یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە لای شیعەكانی عێراق.
ئەوە لەكاتێكدایە سعودیە ئێوارهی ئهمڕۆ بینینی مانگی هیلالی ڕاگەیاند و دهڵێت، ڕۆژی چوارشەممە (28ی 5ی 2025) یەکەم ڕۆژی (ذی الحجة)یه و ڕۆژی هەینی 6ی (حوزەیران/6) یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە.
بەیانی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە لهڕاگهیهندراوێكدا داوایکرد، هاوڵاتییان لە هەر شوێنێکی وڵاتەکەوە بن، چاودێریی بینینی مانگ بکەن، ئەگەر توانیان بیبینن بە زوترینکات پەیوەندی بە نزیکترین دادگای ناوچەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی شاهێدیدان بە بینینی مانگ.