سندوقی گەڕاندنەوەی سامنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کە دەستیانگرتوە بەسەر ٥٠٠ دۆنم زەوی کە تۆمارکرابوو بەناوی " عەلی حەسەن مەجید " و دووان لە براکانی ناوبراو ، سەرجەمیان ئەحکامی یاسای ژمارە ٧٢ی ساڵی ٢٠١٧ دەیانگرێتەوە .
ئاوێنە: عەباس موتعیب شامی جیگری ئەنجومەنی بەڕیوەبردنی سندوقەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت " دەستگیراوە بەسەر پشکی هەریەک لە عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەرۆکی ڕژێمی بەعس ویەکێک لە سەرکردەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشآوە و وەزیری بەرگری پێشوتردا ، هەروەها پشکی هەریەک فازیل حەسەن مەجید و عەبد حەسەن مەجید لەکۆی پێنج موڵک .
جیگری ئەنجومەنەکە زیاتر لەوبارەیەوە دەڵێت " پرۆسەی دەست بەسەرداگرتنەکە بەپێی یاسای دەستبەسەرداگرتنی سامانە گواستراوە و نەگواستراوەکانی تایبەت بە سەرانی ڕژێمی پێشووی ژمارە ٧٢ی ساڵی ٢٠١٧ یئەنجام دراوە .
هەروەها ئاماژەی بەڕوبەری زەویەکان داوە کە سەرجەمیان دەکاتە ٥٠١ دۆنم و٨ ئۆلک و٧٦ مەتر چوارگۆشەیە ، تەنها پشکی عەلی حەسەن مەجید لەپارێزگای کەرکوک ١٢٥ دۆنم زەوی بوە