راگەیەندراوی پۆلیس لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی لە دەربەندیخان
  2025-05-28       422       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەكێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەست بەسەر كۆمەڵێك چەك و تەمەنی بێ مۆڵەتدا گیراوەو سێ تۆمەتباریش دەستگیركراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە گەڕەکێکی شارۆچکەی دەربەندیخان لە هەڵمەتێکدا دەستیانگرت بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەتداو سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ بەیاوەری تیمێکی پسپۆری بەشی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان و تیمێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئامادەی شانۆی تاوان بون و بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان و لێکۆڵەرانی دادی و لێکۆڵەرانی پۆلیس سەرپەرشتی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییان کرد.

پۆلیسی سلێمانی جەختی كردۆتەوە كە تەنیا ئەو زانیارانە دروست و پشتڕاستکاوەن کە لە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە یاخود لەسەر زاری وتەبێژی فەرمیمانەوە بڵاودەکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×